ئەرسناڵ نەیتوانی بردنەوە بەدەستبهێنێت و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلتەرا، یانەی ئەرسناڵ بە ئەنجامی 2-1 بە بۆرنمۆس دۆڕا و توشی سەرئێشە بووەوە.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 32ی پرێمەرلیگدا، یانەی تۆپچییەکانی لەندەن میواندای یانەی بۆرنمۆسی کرد.
لە تایمی یەکەمدام یاریزانانی بۆرنمۆس گورزی خۆیان وەشاند و لە خولەکی 17دا گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، بەڵام گیۆکێرێش لە خولەکی 32 دا بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و ئەو ئەنجامە بە یەکسانی کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، یانەی تۆپچیەکان هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیان دا، بەڵام دوور لە چاوەڕوانییەکان و لە خولەکی 74 دا یاریزانانی بۆرنمۆس گۆڵی بردنەوەیان تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە سوودی بۆرنمۆس کۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش یانەی ئەرسناڵ سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا و توشی سەرئێشە بووەوە، لەبەر ئەوەی کە ئەگەر نزیکترین ڕکابەری کە مانچستەر سیتییە ئەو دوو یاریەی کە ماویەتی و کەمتر لە ئەرسناڵ ئەنجامی داوە بباتەوە جیاوازی خاڵەکانیان دەبێتە تەنها سێ خاڵ، ئەوە لە کاتێکدایە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە هەفتەی 33 دا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
AM:10:09:12/04/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه