‌ئەستێرەیەکی بارشەلۆنا لە یانەکە بێزارە و دەیەوێت لە یانەکە بڕوات.

وێستگە سپۆرت-

یەکێک لە ناوەڕاستکارەکانی یانەی بارشەلۆنا لە کەم یاری کردنی بێزارە و دەیەوێت لەم هاوینەدا یانەکە بەجێبهێڵێت. 

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە نوێترین هەواڵیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە مارک کاسادۆ لە زۆری یەدەگکردنی لە یانەکە بێزارە و ئەو یاریزانە بیری لە ڕۆشتن کردووەتەوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا. 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەو یاریزانە لە ئێستاوە دەیەوێت هەڵسەنگاندن بۆ ئەو یانانە بکات کە پێشتر دەیانویست گرێبەستی لەگەڵدا ئەنجام بدەن یاخود لەمەو دوا گرێبەستی پێشکەش دەکەن بۆ ئەوەی یەکێکیان هەڵبژێرێت و پەیوەندی پێوە بکات. 

ئەم بارودۆخەی کاسادۆ دوای ئەوە دێت کە یاریزانەکە لەم وەرزەدا لەلایەن هانسی فلیکەوە زۆر پشتی پێنابەستێت و لە زۆرینەی یارییەکاندا لەسەر کورسی یەدەگە و تەنانەت لە هەندێک لە یارییەکاندا ئەو یاریزانە هەر بەژداری ناکات ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لای ئەو یاریزانە دروست کردووە. 

یانەی بارشەلۆنا بەنیازن کاسادۆ بە گرێبەستێکی سەرووی 40 ملیۆنی ڕازی ببێت لە بەرامبەر فرۆشتنی کاسادۆدا و نایەوێت ئەو یاریزانە بە کەمتر لەو نرخە بفرۆشێت. 


AM:11:27:09/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری