ئەرسناڵ بە زەحمەت یاری چوونی لە سپۆرتینگ بردەوە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەرسناڵ یاری چوونی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1-0 لە سپۆرتینگ لیشبۆنەی بردەوە.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یاری چوونی قۆناغی هەشت تیپی چامپیۆنسلیگدا، یانەی ئەرسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پرتوگالی.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە تاڕادەیەکی زۆر بە سەرنجدان و ورییاییەوە یاریان دەکرد و مامەڵەیان دەکرد چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام کەسیان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمار کردنی گۆڵدا و سەرەنجام ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
سیناریۆی تایمی دووەمیش بە هەمان شێوەی تایمی یەکەم بوو، بەو شێوازە یارییەکە بەردەوام بوو تا دواین چرکە ساتەکانی تایمی دووەم و لە کاتی زیادکراودا، کای هاڤێرتز گۆڵێکی بۆ ئەرسناڵ تۆمار کرد و سەرەنجام تۆپچییەکان یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە سوودی خۆی یەکلا کردەوە.
بەو ئەنجامەش یانەی ئەرسناڵ یاری چوونی بە زەحمەت بردەوە و یاری گەڕانەوەش بڕیارە لە 15 ی ئەم مانگە لە ناو یاریگای ئیماراتی تایبەت بە ئەرسناڵ بەڕێوەدەچێت.
PM:01:23:08/04/2026
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه