‌ڕیاڵ مەدرید بە مایۆرکا دۆڕا و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 2-1 بە ڕیاڵ مایۆرکا دۆڕا و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 30 ی خولی لالیگای ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانیڕیاڵ مایۆرکا. 

لە تایمی یەکەمدا هاوسەنگییەکی زۆر بە یارییەکەوە دەبینرا، هەردوولا بەردەوام هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرەنجام یانەی خاوەن یاریکا دەستپێشخەری کرد و گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە لە سودی مایۆرکا کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا، ئەلڤارۆ ئەربێلوا چەند گۆڕانکارییەکی کرد، لە پێناو دانانی دەستوخەتی خۆی لەسەر یارییەکە، لە خولەکی 88 دا گۆڵی یەکسان بوونەوەیان لە لایەن مێلیتاوەوە تۆمارکرد، بەڵام مایۆرکا بەو ئەنجامە ڕازی نەبوون و پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە گۆڵی بردنەوەیان تۆمار کرد وسەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی مایۆرکا کۆتایی هات. 

بەو ئەنجامەش ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی دیکەی گرنگی لەم وەرزەدا لەدەستدا و زیاتر لە کێبڕکێکردن لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگدا دوورکەوتەوە. 


AM:11:11:05/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری