‌مان سیتی بە ئەنجامێکی گەورە لە لیڤەرپوڵی بردەوە و چووە قۆناغی داهاتوو.

وێستگە سپۆرت-

لە جامی یەکێتی ئینگلیزی، یانەی مانچستەر سیتی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیڤەرپوڵی بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی. 

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی یارییەکانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی میوانداری لیڤەرپوڵی کرد. 

هەر لە سەراتاکانی یارییەکەوە کوڕانی گواردیۆلا بە بەهێزی دەرکەوتن و کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو، وە لە خولەکەکانی 39و کۆتا خولەکی ئەو تایمەدە دوو گۆڵیان تۆمار کرد و ئەو تایمە بە ئەنجامی 2-0 کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا بە هەمان سیناریۆ یاریزانانی مان سیتی بەردەوام بوون و لە خولەکی 50دا سیمینۆ گۆڵی سێیەمی بۆ شینپۆشەکانی مانچستەر تۆمار کرد و لە خولەکی 57 یشدا هالاند سێیەم گۆڵی خۆی و چوارەمین گۆڵی مانچستەر سیتی تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی مانچستەر سیتی کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەیە مانچستەر سیتی خۆی گەیاندە چارەکی کۆتای جامەکە و لیڤەرپوڵیش ماڵ ئاوایی کرد. 


PM:05:22:04/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌