لیڤەرپوڵ گورزێکی کوشندەی بەرکەوت.
وێستگە سپۆرت-
یانەی لیڤەرپوڵ تاکۆتایی ئەم وەرزە ئەستێرەیەکی یانەکەی بە هۆی پێکانەوە لەدەستدا.
ئاڕنی سڵۆتی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی بەرامبەر مانچستەر سیتی لە جامی یەکێتی ئینگلیزی ئاماژەی بەوە کرد کە گۆڵپارێزی یانەکە ئەلیسۆن بەیکەر بە هۆی پێکانەوە لە یانەکە دووردەکەوێتەوە و ڕەنگە پیکانەکەی تاکۆتایی ئەم وەرزە بخایەنێت بۆ ئەو گۆڵپارێزە.
پێکانەکەی ئەلیسۆن لە یاری یانەکە بەرامبەر گەلەتەسەرای توشی هاتووە بەڵام تاوەکو ئێستا بە دیاریکراوی ڕانەگەیەندراوە، کە جۆر و شێوازی پێکانەکەی چییە، بەڵام ئەو گۆڵپارێزە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیلیشدا بەژداری لە هەردوو یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر فەڕەنس و کرواتیا نەکرد.
هەر بۆیە بە پێی لێدوانەکەی ئاڕنی سڵۆتی ڕاهێنەری یانەکە بێت ئەو گۆڵپارێزە لەگەڵ یانەکەی ناتوانێت بەژداری لە یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان بکات لە قۆناغی 8 تیپی چامپیۆنسلیگدا.
ئەلئسۆن لەم وەرزەدا بە نزیکەی چوارجار بەهۆی پێکانەوە لە یانەکە دابڕاوە، ئەمەش وای لە ئیدارەی یانەکە کردووە کە دودڵ بن لە هێشتنەوەی ئەو گۆڵپارێزە لە وەرزی داهاتوودا لەگەڵ یانەکە.
PM:01:38:04/04/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه