بارشەلۆنا توانای گواستنەوەی باستۆنی نییە.
وێستگە سپۆرت-
فابریزۆ ڕۆمانۆ دەڵێت، ئەو بڕە پارەیەی بارشەلۆنا بۆ گواستنەوەی باستۆنی داناوە، ناتوانێت ئەو یاریزانەی پێ بگوازێتەوە ڕیزەکانی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەوانی وەرزشی کە ئاشکرای کردووە، ڕاستە یانەی بارشەلۆنا خواستی گواستنەوەی باستۆنی هەیە بەڵام تاوەکو ئێستا نە پەیوەندی بە یاریزانەکە و بریکارەکەیەوە کردووە نە بە یانەی ئینتەر میلانەوە کردووە بۆ ئەوەی خواستی خۆیان سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەم هاوینەدا بخەنە ڕوو، وە ڕای یاریزانەکە و ئیدارەی ئینتەرمیلانیش لەو بارەیەوە وەربگرن، وە هیچ گفتوگۆیەک ڕووی نەداوە.
فابریزیۆ ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، کە ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا بە نزیکەیی 50 ملیۆنێکیان بۆ گواستنەوەی باستۆنی داناوە، بەڵام بە پێی بازاڕی گواسنتەوەی یاریزانان بێت ئەو یاریزانە بە نزیکەی سەرو 60 ملیۆن دەخەمڵێنرێت، بەو پێیەش یانەی بارشەلۆنا ناتوانێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ڕیزەکانی ئەگەر ئیدارەی یانەکە سووربن لەسەر ئەوەی بەو بڕە پارەیە گفتوگۆی گواستنەوەی بەرگریکارە ئیتاڵییەکە لەگەڵ یانەی ئیتەرمیلاندا بکەن.
چەند سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا بەر لەوەی گرێبەستی نوێ ئەنجام بدات، بیریان لەوە کردووەتەوە کە لەم هاوینەدا چەند یاریزانێکی یانەکە بەڕێ بکەن، کە یەکێک لەو یاریزانانە ناوی کریستنسن هاتووە، کە ئیدارەی یانەکە و هانسی فلیکی ڕاهێنەریش پێیان وایە ئەو یاریزانە هیچ سوودێکی بۆ سیستەمە بەرگریەکەی یانەکە نییە و لەم هاوینەدا بەڕێکردنی باشترە، وە جگە لە کریستنسن یانەکە بیریان لە چارەنوسی چەند یاریزانێکی تر کردووەتەوە کە یەکلای کاتەوە، لە پاش ئەمە بچێتە مێزی گفتوگۆی باستۆنی و چەند یاریزانێکی تر وەک گرێبەستی نوێی یانەکە لەم هاوینەدا.
ئەلیساندرۆ باستۆنی لە وەرزی ڕابردوودا ئاستێکی نایابی لەگەڵ یانەی ئیتەرمیلاندا پێشکەش کرد و لەم وەرزەشدا تاڕادەیەک درێژەی بە پێشکەشکردنی ئەو ئاستە بەرزەی داوە، هەر بەو هۆیەشەوە بووەتە جێی سەرنجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا، کە یانەی بارشەلۆنا دیارترینیانە.
AM:11:55:02/04/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه