‌ڕیاڵ مەدرید بیر لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی چێڵسی دەکاتەوە.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاودێری بارودۆخی ئەستێرەیەکی یانەی چێڵسی دەکات و دەیەوێت لەم هاوینەدا بیخاتە لیستی ئەو یاریزانانەی کە دەیەوێت بیگوازێتەوە ڕیزەکانی. 

بە پێی هەواڵی چەند میدیایەکی بەریتانی ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت سود لە بارودۆخی کۆڵ پاڵمەر لەگەڵ یانەی چێڵسی وەربگرێت، دوای ئەوەی کە دەرکەوتووە یاریزانە ئینگلیزییەکە لەگەڵ ئەو یانەدا ئاسودە نییە و بێزارە لە بارودۆخی یانەکە، هەر بۆیە یانە شاهانەییەکە دەیەوێت سوود لەوە وەربگرێت و ئە یاریزانە لەم هاوینەدا بباتە ڕیزەکانی. 

میدیاکان باسیان لەوەشکردووە، کە ئەرکی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاسانن نییە دوای ئەوەی لە پێشتردا یانەی مانچستەر یونایتدیش خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەرخستبوو. 

کۆڵ پاڵمەری تەمەن 23 ساڵ گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2033 لەگەڵ یانەی چێڵسیدا بەردەوامی هەیە و لەم وەرزەدا بەژداری 20 یاری کردووە و لەو ژمارە یارییەشدا توانیویەتی بەژداری لە 10 گۆڵدا بکات. 


PM:12:01:30/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری