‌ئینتەر میامی هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی کاسمێرۆ.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی ئینتەر میامی دەستی بە گفتوگۆکان کردووە لەگەڵ کامسێرۆی بەڕازیلی بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا بیکەن بە یاریزانی نوێی یانەکەیان. 

چەند سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاماژە بوە دەکەن کە یانەی ئینتەر میامی هەنگاوەکانی گرێبەستکردنی لەگەڵ کاسمێرۆدا دەستپێکردووە، و دەیانەوێت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە هێڵی ناوەندی یانەکەیان بەهێزتر بکەن. 

هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە کاسمێرۆش خواستی لەسەر پەیوەندیکردن بە ئینتەرمیامییەوە هەیە و بە بەرەوپێشچوونەکانی ئەو یانەیە سەرسامە. 

ئەو هەوڵانەی یانە ئەمریکییەکە لە کاتێکدایە کە کاسمێرۆ ڕای گەیاندبوو کە دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی مانچستەر یونایتد بەجێ بهڵێت و ئەزموونی یاریکردن لە یانەیەکی دیکە تاقی بکاتەوە. 

کاسمێرۆ لە ئێستادا تەمەنی بووە بە 34 ساڵ و لە هاوینی ئەمساڵدا دوای چوار ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شەیتانە سوورەکان کۆتایی دێت. 



AM:11:33:29/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری