ڕیاڵ مەدرید لەم هاوینەدا یاریزانێکی پێشووی خۆی دەگەڕێنێتەوە یانەکە.
وێستگە سپۆرت-
نیکۆ پاز یاریزانی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی، یەکەم گرێبەستی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێت لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا.
فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی و چەند سەرچاوەیەکی تر ئاماژە بەوە دەکەن کە لەم هاوینەدا یەکەم یاریزان کە ڕیاڵ مەددرید ویستی گواستنەوەی هەیە، نیکۆ پازی یاریزانی پێشووی یانەکە و ئێستای یانەی کۆمۆی ئیتاڵییە.
فابریزۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی یانەکە بەو ئاستە بەرزەی کە نیکۆ پاز لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکەدا پێشکەشی دەکات سەرسامن و بیر لەوەش دەکەنەوە کە کار بەو بەندە بکەن کە پێشتر لە گرێبەستی ئەو یاریزانەدا دایان ناوە، ئەویش ئەوەیە کە هەر کات یانەی ڕیاڵ مەدرید بیانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە ڕیزەکانی یانەکەیان دەتوانن بە نرخێکی کەم و دیاریکرا و بیگێڕنەوە، هەر بۆیە یانەکە دەیەوێت یەکەم گرێبەستی ئەم هاوینە نیکۆ پاز بێت.
نیکۆ پاز لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی کۆمۆ بەژداری لە 29 یاریدا کردووە و لەو ژمارە یارییەشدا توانیویەتی بەژداری لە 16 گۆڵدا بکات.
AM:09:42:29/03/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه