‌ڤینیسۆس توشی پێکان بووە و بەژداری مەشقەکانی بەڕازیلی نەکردووە.

وێستگە سپۆرت-

پزیشکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل پێکانی ڤینسۆسیان ڕاگەیاند، بەڵام ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری نەکراوە. 

دەستەی پزیشکی هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڤینیسۆس جۆنیۆری ئەستێرەی هەڵبژاردەکەیان لە پێش مەشقەکانی هەڵبژاردەکە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ یارییەکەی بەرامبەر کرواتیا لە ڕۆژی چوارشەممە، هەستی بە ئازار کردووە و بەژداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی نەکردووە. 

ڕۆژنامەی مارکاش لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ڤینیسۆس بەهۆی ئەو ئازارەی بۆی دروست بووە بە تەنها ڕاهێنانەکانی ئەنجام داوە و نەیتوانیوە ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەنجام بدات، بەڵام جارێ چارەنوسسی بەژداری کردن یان نەکردنی ئەو یاریانە لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر کرواتیا دیار نییە. 

پێکانی ڤینیسۆس یەکەم پێکانی یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل نییە لە پاش ڕووبەڕووبونەوەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی فەڕەنسا و پێشتر پێکانی ڕافینهای هێرشبەری هەڵبژاردەکەیان ڕاگەیاند و ئەو یاریزانە بۆ ماوەی پێنج هەفتەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە. 


AM:09:15:29/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری