‌ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی چەند یانەیەکی ئینگلیزی بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارێکی یانەکەی ڕەتکردۆتەوە.

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید گریبەستی یانەی سەندەرلاند و چەند یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگی بۆ گواستنەوەی تیاگۆ پیتارکی ناوەڕاستکاری لاوی یانەکەی ڕەنکردووەتەوە. 

دوای ئەو ئاستە بەرزەی کە لە چەند یاری ڕابردوودا تیاگۆ پیتارکی لاو لەگەرڵ یانەی ڕیاڵ مەدریددا پێشکەشی دەکات و متمانەی تەواوی ئەربێلوای ڕاهێنەری وەرگرتووە، بەو هۆیەوە ئەو یاریزانە لاوە بووەتە جێی سەرنجی زۆرێک لە یانەکانی ئەوروپا و لە ئێستادا چەند یانەیەکی ئینگلیزیش چاودێری تواناکانی دەکەن. 

ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یەکەم یانەی پرێمەرلیگ کە دەستپێشخەری کردووە و گرێبەستێکی پێشکەشی ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید کردووە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی پیتارک و گواستنەوەی لەم هاوینەدا، بەڵام یانەی ڕیاڵ مەدرید وەڵامی نەخێری داوەتەوە و مانەوەی ئەو لاوە تەمەن 18 ساڵەی لە یانەکەی دووپاتکردووەتەوە. 

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یانەی سەندەرلاند ئۆفەرەکەی 15 ملیۆنیش بووە بۆ گواستنەوەی لاوە ئیسپانییەکە، بەڵام ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید وتویانە لە ئێستادا بێ گوێدانە بڕ و خەرجی گرێبەستەکان، مانەوەی پیتارکیان لە یانەکە پێ گرنگترە. 



AM:12:40:28/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری