بارشەلۆنا بە فەرمی پێکانی ئەستیرەیەکی یانەکەی ڕاگەیاند
وێستگە سپۆرت-
یانەی بارشەلۆنا بە فەرمی ڕایگەیاند کە ڕافینهای ئەستێرەی یانەکە توشی پێکان بووە و ماوەیەک لە یانەکە دادەبڕێت.
دوای ئەوەی ڕافینها لە هەفتەی ڕابردووەوە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە کرد بۆ ئەوەی لە دوو یاری دۆستانەی یانەکە بەژداری بکات، شەوی ڕابردوو بەرامبەر فەڕەنسا لەگەڵ هەڵبژاردەکە بەژداری کرد بەڵام لە نێوان تایمەکاندا کارلۆ ئەنچلۆتی بە هۆی پێکانەوە گۆڕانکاری بە ڕافینها کرد و بەرفەوامی بە یارییەکە نەدا.
ئەمڕۆ یانەی بارشەلۆنا بە فەرمی ڕایانگەیاند کە دوای پشکنینی پزیشکی لە لایەن دەستەی پزیشکی هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە کە بۆ ڕافینها کراوە، دەرکەوتووە کە یاریزانەکە ماسولکەکانی ڕانی توشی پێکان بووە و بەو هۆیەشەوە کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەکە بە جێ دەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بارشەلۆنا.
یانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە یاریزانەکە بە نزیکەی ماوەی پێنج هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت و بەو هۆیەشەوە ئەو یاریزانە لە چەند یارییەکی چارەنوسسازی یانەکەدا بەژداری ناکات.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی بارشەلۆنا بێت، ڕافینها ناتوانێت بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە لالیگا و هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە لە چامپیۆنسلیگ بەرامبەر هەمان یانە و بەرامبەر هەریەکە لە یانەکانی ئیسپانیۆڵ و سێڵتاڤیگۆ و خیتافی لەلالیگا و ئەگەر بارشەلۆناش بچێتە قۆناغی چوارتیپی چامپیۆنسلیگ، ڕەنگە یاری چوونی ئەو قۆناغەش نەتوانێت بەژداری بکات، بەو هۆیەشەوە گورزێکی کوشندە بەر یانە کەتەلۆنییەکە دەکەوێت.
AM:12:24:28/03/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه