ڕیاڵ مەدرید بە دوای شوێنگرەوەیەکی باشدا دەگەڕێت بۆ شوێنی دانی کارڤاخاڵ.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرگریکارێکی لاوی دیاری کردووە و چاودێری ئەو یاریزانە دەکات بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا بیکات شوێنگرەوەی دانی کارڤاخاڵ.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فیجاجێس، یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرسامی ئەو ئاستە بەرزەن کە ئیڤان کۆرالیزی بەرگریکاری یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنای پرتئگالین و خواستی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان هەیە.
دەستەی هونەری ڕیاڵ مەدریدش پێیان وایە کە ئەو یاریزانە شیاوە بۆ یانەکەیان، لەبەر ئەوەی ئەو یاریزانە هەم تەمەنێکی کەمی هەیە، هەم توابای خێرا خۆگونجاندنی هەیە لەگەڵ یانەکە و پلانەکانی ڕاهێنەرەکەیاندا.
بەگوێرەی زۆرێک لە سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئەمە دواین وەرزی دانی کارڤاخاڵی بەرگریکاری ئیسپانییە لەگەڵ یانەی ڕیاڵمەدریددا و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە ئەو یاریزانە بە ڕێدەکات.
ئیدارەی یانەکەش لە ئێستادا بە دوای شوێنگرەوەیەکی باشدا دەگەڕێت بۆ جێی کارڤاخاڵ و کۆرالیزی بەرگریکاری سپۆرتینگ لیشبۆنەش یەکێکە لە نزیکترین ناوەکان بۆ ئەوەی یانە ئیسپانییەکە لەم هاوینەدا بیگوازێتەوە یانەکە.
AM:11:21:24/03/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه