بارشەلۆنا لە ڕایۆ ڤالیکانۆی بردەوە و سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانیادا، یانەی بارشەلۆنا بە زەحمەت توانی لە ڕایۆ ڤالیکانۆ بباتەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگی بەهێزتر بکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 29 ی خولی ئیسپانیادا، یانەی بارشەلۆنا میوانداری ڕایۆ ڤالیکانۆی کرد.
لە تایمی یەکەمدا یانەی بارشەلۆنا بە هێرشبردن دەستی پێکرد و توانیان لە خولەکی 24 دا لە ڕێگەی ئاراوخۆوە گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن و ئەو تاکە گۆڵە بووە ناسنامەی ئەو تایمە و کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی ڕایۆ ڤالیکانۆ گەڕانەوە کەشی یارییەکە و باشتر دەرکەوتن وە هەردوولا بەردەوام هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچ لایەکیان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵدا و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 لە سوودی بارشەلۆنا کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش بارشەلۆنا بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ پێشەنگی بەهێزتر کردوو ئێستا بە شێوەیەکی کاتی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی دووەمدا گەیاندە 7 خاڵ.
PM:09:45:22/03/2026
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه