‌مان سیتی لە ئەرسناڵی بردەوە و نازناوی جامی کاراباوی بەدەستهێنا.

وێستگە سپۆرت-

لە جامی کاراباودا، ئەرسناڵ بە ئەنجامی 2-0 بە مانچستەر سیتی دۆڕا و یەکەم نازناوی لەم وەرزەدا لەدەستدا.

ئەمشەو یاری کۆتایی جامی کاراباودا، ئەرسناڵ ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی بووەیەوە لە یاریگای وێمبڵی. 

لە تایمی یەکەمدا، هاوسەنگیەکی زۆر بە یارییەکەوە بەدی دەکرا هەردوولا بەردەوام هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام هیچ لایەکیان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمار کردنی گۆڵ و ئەو تایمە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، کوڕانی گوردیۆلا باشتر دەرکەوتن و یاریزانەکانی ئەرسناڵیش تەنها بەرگرییان دەکرد، ئەوەبوو لە خولەکەکانی 60 و 64 دا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و تۆپچییەکانیان توشی شۆک کرد، سەرنجام یارییەکە تاکۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە وبە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی مانچستەر سیتی کۆتایی هات.

بەو بردنەوەیەش مانچستەر سیتی جامی کاراباوی بەدەستهێنا و ئەرسناڵیش یەکەم نازناوی لەم وەرزەدا لەدەستدا.  


PM:09:38:22/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری