‌ڕیاڵ مەدرید و ڕۆدیگێر خەریکە دەگەنە ڕێکەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕەزامەندیان لەسەر ئەوە دەربڕیوە کە گرێبەستی ئەنتۆنی ڕۆدیگێری بەرگیریکاری یانەکەیان بۆ ماوەیەکی تریش درێژ بکەنەوە. 

ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە، کە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئاستی ئەم دوایانەی ڕۆدیگێر دڵخۆشن و دەیانەوێت ئەو بەرگریکارە ماوەیەکی تر لە یانەکەیان بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە. 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە ڕۆدیگێریش لەگەڵ یانەکە دڵخۆشە و دەیەوێت لەگەڵ ئیدارەکەدا ڕێک بکەوێت بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە. 

مارکا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو پێیەی هەردوولا ویستیان لەسەر درێژکردنەوەی ئەو گرێبەستە هەیە، ڕەنگە لە نزیکترین کاتدا ئەو کارە ئەنجام بدرێت. 


PM:03:53:21/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری