‌ڕیاڵ مەدرید لە دوای یارییەکەی بەرامبەر مان سیتی گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە.

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند کە لە یاری یانەکەیان بەرامبەر مان سیتی ئەسترەیەکی یانەکە توشی پێکان بووە و ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، کە تیبۆ کۆرتۆوای گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پێش یاری یانەکەی بەرامبەر مان سیتی و لە کاتی خۆ گەرم کردندا، توشی ئازارێک بووە، بەڵام ئەو یاریزانە بەو ئازارەوە تایمی یەکەمیشی لەگەڵ یانەکەیدا ئەنجام داوە و لە نێوان تایمەکاندا داوای کردووە کە گۆڕانکاری پێ بکەن. 

هەر لە پاش دوو ڕۆژ و بە دیاری کراوی لەمڕۆدا، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیاندراوێکدا پێکانی گۆڵپارێزەکەیان ڕاگەیاند و وتیان کە پێکانەکەی کۆرتۆوا دڕانی ماسولەکی ڕانیەتی و ئەو یاریزانە بۆ ماوەی بە نزیکەیی مانگ و نیوێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە. 

بەو پێیەش کۆرتۆوا بێبەش دەبێت لە ئەم یارییانە، ئەتلەتیکۆ مەدرید، مایۆرکا، بایرن مونشن، جیرۆنا، بایرن مونشن، ئەلاڤێس، ڕیاڵ بیتس، ئیسپانیۆڵ، بارشەلۆنا. 


PM:08:26:19/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری