‌بەرشەلۆنا بە ئەنجامێکی گەورە لە نیوکاسڵی بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.

وێستگە سپۆرت-

لە چامپیۆنسلیگ، بارشەلۆنا توانی بە ئەنجامێکی گەورە سەرکەوت بەسەر نیوکاسڵدا و سەرکەوت بۆ قۆناغی هەشتی .

ئەمشەو لە چوارچێوەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی چامپیۆنسلیگدا، یانەی بارشەلۆنا میوانداری یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی کرد. 

لە تایمی یەکەمدا هاوسەنگییەک بە یارییەکەوە بەدی دەکرا، لە خولەکی 6 دا یانەی بارشەلۆنا بە گۆڵێک پێش کەوت، نیوکاسڵ لە خولەکی 15 دا ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، لە خولەکی 18ی دا بارشەلۆنا گۆڵی دووەمی تۆمار کرد، بەڵام دووبارە نیوکاسڵ ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، لە دواین چرکە ساتەکانی ئەو تایمەدا لامین یاماڵ بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی بارشەلۆنای تۆمار کرد و ئەو تایمە لە سوودی بارشەلۆنا کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی بارشەلۆنا باشتر دەرکەوتن و چوار گۆڵی تریان تۆمارکرد و سەرەنجام یاری گەڕانەوەیانی بە ئەنجامی 7-2 کۆتای پێهێنا و بە ئەنجامی هەردوو یاری بارشەلۆنا بە 8-3 سەرکەوت بەسەر نیوکاسڵدا. 

بەو بردنەوەیەش بارشەلۆناش گەیشتە قۆناغی داهاتووی چامپیۆنسلیگ و نیوکاسڵیش کرایە دەرەوە.


PM:11:30:18/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری