‌تۆتنهام و لیڤەرپوڵ یەکسان بوون و مان یونایتدیش بردیەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلتەرا، تۆتنهام و لیڤەرپوڵ یەکسان بوون و خاڵەکانیان بەشکرد، مانچستەر یونایتدیش لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە. 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 30 پرێمەرلیگدا، چەند یارییەکی دیکە ئەنجامدران. 

لە یەکێک لە یارییەکاندا یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری ئەستۆن ڤێلای کرد، لە سەرەتاوە هەردوولا هەوڵی زۆری گۆڵتۆمار کردنیان دا بەڵام تاوەکو سەرەتاکانی تایمی دووەم بێسوود بوون سەرجەم هەوڵەکانی، بەڵام لە خولەکی 53 دا شەیتانە سوورەکان دەستپێشخەرییان کرد و گۆڵێکیان تۆمار کرد، یانەی ئەستۆن ڤێلاش دەستە وەستان نەبوون و لە خولەکی 64 دا ئەنجامەکەیان یەکلا کردەوە، بەڵام شەیتانە سوورەکان دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 3-1 لە سوودی مانچستەر یونایتد کۆتایی هات. 

لە کۆتا یاریی ئەو شەوەدا، یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری تۆتنهامی کرد، لەسەرەتاکانی یارییەکەوە لیڤەرپوڵ باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 18 دا گۆڵێکیان لە ڕێگەی سۆبۆسلایەوە تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵە هەردوولا هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمار کردنیاندا، تاوەکوو یاریزانانی تۆتنهام لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەدا گۆڵی یەکسانیان تۆمار کرد و خاڵەکانیان بە یەکسانی لەگەڵ لیڤەرپوڵدا بەشکرد. 

بەو ئەنجامانەش مانچستەر یونایتد خاوەنی 54 خاڵە و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە و ئەستۆن ڤێلا بە 51 خاڵ لە چوارەم و لیڤەرپوڵ بە 49 خاڵ لە پێنجەم و تۆتمهامیش بە 30 خاڵ لە پلەی 16 یەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە. 


AM:11:59:16/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری