بارشەلۆنا سیڤیلیای گۆڵباران کرد و پێشەنگی بەهێزتر کرد.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانی. بارشەلۆنا بە ئەنجامێکی گەورە لە سیڤیلیای بردەوە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ نزیکترین ڕکابەرەکەیدا بووەوە بە چوار خاڵ.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 28 ی لالیگادا، یانەی بارشەلۆنا میوانداری سیڤیلیای کرد.
هەر لە سەرەتای تایمی یەکەمەوە کوڕانی هانسی فلیک بە بەهێزی دەستیان پێکرد و لە خولەکەکانی 9 و 21 دا ڕافینها بە دوو لێدانی سزا دوو گۆڵی بۆ بارشەلۆنا تۆمار کرد، دانی ئۆلمۆش گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد و یانەی میوانیش لە خولەکەکانی کۆتاییدا گۆڵێکیان تۆمار کرد و سەرەنجام ئەو تایمە بە ئەنجامی 3-1 لە سوودی بارشەلۆنا کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمیشدا یاریزانانی بارشەلۆنا دووبارە بە بەهێزی دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 51 و 60 دا دوو گۆڵی تریان تۆمار کرد و هەرچی یانەی میوانیشە گۆڵێکی تریان تۆمار کردوو سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 5-2 لە سوودی یانە کەتەلۆنییەکە کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش یانەی بارشەلۆنا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 70 خاڵ و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی دووەمدا کردەوە بە 4 خاڵ.
AM:11:45:16/03/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه