ڕیاڵ مەدرید یاسایەکی دەگمەنی لە گۆڕانکاری کردن لە یاری بەرامبەر ئێڵچی بەکارهێنا
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یارییەکەی بەرامبەر ئێڵچی بە پشت بەستن بە یاسایەکی دەگمەن توانی زیاتر لە 5 یاریزان لە یارییەکدا گۆڕانکاری پێ بکات.
شەوی ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید لە چورچێوەی یارییەکانی لالیگادا میوانداری ئێڵچێی کرد و توانی یارییەکەی لێ بباتەوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج بوو ئاربێلوای ڕاهێنەری یانەکە لە یارییەکەدا، گۆڕانکاری بە شەش یاریزانی یانەکەی کرد.
بە گوێرەی یاسەیەکی دەگمەن لە تۆپی پێدا، ئەگەر یاریزانی یەکێک لەو دوو یانەیە لە سەریدا توشی پێکانێکی سەخت بوو بەو هۆیەوە یاریگای بەجێهێشت، یانەکە دەتوانێت جگە لەو گۆڕانکارییە پێنج گۆڕانکارییەکلەی خۆیشی بکات، واتا دەتوانێت لەو یارییەدا شەش گۆڕانکاری ئەنجام بدات وە یانەی بەرامبەریش هەمان مافی بۆ دەستەبەر دەبێت، لە پێناو هاوسەنگ کردنەوەی یارییەکە و بنەمای یەکسانی.
شەوی ڕابردووش سەنگاری، یاریزانی یانەی ئێڵچی توشی پێکانێک بوو لە سەریدا بەو هۆیەە هەم یانەی ئێڵچێ هەم، یانەی ڕیاڵ مەدریدیش مافی 6 گۆڕناکارییان لە یارییەکەدا وەرگرت.
PM:01:08:15/03/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه