ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە لەسەر ئەنجامە باشەکانی ئێڵچیی گۆڵباران کرد.
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئێڵچیی بردەوە و بە شێوەیەکی کاتی جیاوازییەکەی لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگدا کرد بە تەنها یەک خاڵ.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 28 ی لالیگادا، یانەی ڕیاڵ مەدرید میونداری یانەی ئێڵچیی کرد.
لەتایمی یەکەمدا، یانەی میوان باشتر دەرکەوتن و کۆنترۆڵی تۆپیان کردبوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمار کردن و یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید لە خولەکەکانی 39 و 44 دا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و یارییەکەیان هەڵگەڕاندەوە، ئەو تایمەش بەو دوو گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بە بەهێزی دەرکەوتنەوە و لە خولەکی 66 دا گۆڵێکی تریان تۆمار کرد، هەرچەندە یانەی میوان لە خولەکی 85 دا گۆڵێکیان تۆمار کرد بەڵام لە خولەکەکانی کۆتایی ئەو تایمەدا ئاردا گولەر بە شێوازێکی زۆر جیاواز گۆڵێکی تری تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 4-1 لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 66 خاڵ و لە ئستادا بە شێوەیەکی کاتی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگدا کەمکردەوە بۆ تەنها یەک خاڵ.
AM:11:29:15/03/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه