لیڤەرپوڵ و بارشەلۆنا کێبڕکێی بەدەستهێنانی باستۆنی دەکەن.
وێستگە سپۆرت-
هەردوو یانەی بارشەلۆنا و لیڤەرپوڵ کەوتوونەتە کێبڕکێکردنی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەلیساندرۆ باستۆنی بەرگریکاری ئینتەرمیلان.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، کە یانەی بارشەلۆنا دەیەوێت ئەلیساندرۆ باستۆنی بەرگریکاری ئینتەر میلان لەم هاوینەدا بگوازێتەوە ڕیزەکانی و لە ئێستادا خۆی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانەدا ئامادە دەکات.
هەمان ڕۆژنامە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە هاوشانی بارشەلۆنا، ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵیش چاودێری تواناکانی ئەو یاریزانە دەکەن و دەیانەێت کێبڕکێی بارشەلۆنا بکەن بۆ بەدەستهێنانی تواناکان بارشەلۆنا.
ڕۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە ئێستادا لە بازاڕی گواقستنەوەی یاریزاناندا نرخی باستۆنی بە نزیکەی 70 ملیۆن دەخەمڵێنرێت و یانەکەیشتی بە کەمتر لەو نرخە دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابێت، بەڵام یانەی بارشەلۆنا ئەو نرخەی پێ زۆرە.
باستۆنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئینتەر میلاندا تا ساڵی 2028 بەردەوامە و لە هەوینی ئەو ساڵەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەسەر دەچێت.
PM:01:37:14/03/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه