بریکارەکەی هالاند مانەوەی ئەو یاریزانەی لە مان سیتی ڕاگەیاند.
وێستگە سپۆرت-
بریکاری کارەکانی ئێرلینگ هالاندی یاریزانی یانەی مان سیتی ئاماژەی بەوە کردووە"ئێمە گرێبەستێکی ماوە درێژمان لەگەڵ مانچستەر سیتیدا هەیە و لە ئێستادا پەیوەستین بەوەوە".
ماوەیەکی زۆرە ناوی هالاند بە چەند یانەیەکی ناوخۆی ئەوروپاوە گرێ دەدرێت کە گوایە ئەو یاریزانە لەم هاوینەدا یانە ئینگلیزییەکە جێدەهێڵێت، بەڵام بریکاری کارەکانی هالاند سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و وتی هالاند لە یانەکەی ئێستای دڵخۆشە.
بریکاری یاریزانە نەرویجییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کە هالاند ماوەیەکی کەم بەر لە ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتیدا نوێکردەوە و هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئێمە و بارشەلۆنا یان هیچ تیپێکی تردا ڕووی نەداوە و یاریزانەکە دەیەوێت بمێنێتەوە لە مان سیتی.
هالاند لە چەند مانگی پێشوودا، گرێبەستەکەی تاوەکوو دە ساڵی دیکە لەگەڵ مان سیتیدا نوێکردەوە و ئەو یاریزانە تاوەکوو کۆتاییەکانی ساڵی 2035 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیەدا هەیە.
AM:11:10:14/03/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه