ڕیاڵ مەدرید بۆ یاری بەرامبەر مان سیتی توشی کێشە دەبيتەوە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید تاوەکو ئێستا بەژداری کردن یان نەکردنی چەند یاریزانێکی یانەکەی لە یاری گەڕانەوەی بەرامبەر مان سیتی بە نادیاری ماوەتەوە.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای کردووە، کە ئێمباپێ لە ئێستادا دەستی بە ڕاهێنانەکان کردووە بە تەنها، بەڵام هێشتا بەژداریکردنی لە یاری بەرامبەر مان سیتی گومانی لەسەرە.
ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، کە کارێراسیش بە تەواوی ئامادەی یاری کردن نییە و ئەو یاریزانەش هیچ گرەنتییەکی نییە کە بەرامبەر مان سیتی بتوانێت بەژداری بکات.
مۆندۆ بڵاویشی کردووەتەوە، کە فێرلان مێندی پێکانی هەیە و لە یاری گەڕانەوەدا ناتوانێت لەگەڵ تیمەکەیدا دژ بە مانچستەر سیتی بەژداری بکات.
AM:11:00:14/03/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه