ئاربێلوا و گوردیۆلا باسی یارییەکەی نێوانیان کرد.
وێستگە سپۆرت-
لە پێش ڕووبەڕووبونەوەکەی نێوان مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنسلیگ، ڕاهێنەری هەردوو یانەکە باسی یارییەکە دەکەن.
بڕیارە ئەمشەو لە یاری چوونی قۆناغی 16 ی چامپیۆنسلیگدا، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچستەر سیتی بکات.
بەر لە یارییەکە پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی وتی،"ئێمە بەرامبەر یانەیەک یاری دەکەین کە ناوی ڕیاڵ مەدریدە، وە ئەم یانەیە لە هەموو بارودۆخێکدا بینیومانە کە بەبەهێزی دەمێنێتەوە، وە لە هەمان کاتدا ئەو یانەیە لە هەموان زیاتر شارەزای ئەم پالەوانییەتییە هەمان دەبێت ڕێز لەوە بگرین".
گواردیۆلا درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی،"وەستانی ڤینیسۆس جۆنیۆر کارێکی ئاسان نییە، پێویستە ئێمە بە جۆرێک یاری بکەین کە کەمترین مەودا بهێڵینەوە لە ناو یاریگادا لە پێناو کەمکردنەوەی مەترسی ئەو یاریزانە''.
لە کۆایی قسەکانیدا گواردیۆلا وتی،"ئەمانەوێت لەم یاریەدا کۆنترۆڵی تۆپ بکەین و هەوڵ بدەین کەمترین هەڵە ئەنجام بدەین لەبەر ئەوەی لە یاریگایەکی وەک سانتیاگۆ یاری دەکەین ڕەنگە هەڵە بکەین نەتوانین چارەسەری بکەین بە ئاسانی".
هەرچی ئەلڤارۆ ئەربێلوای ڕاهێنەری ڕیال مەدریدیشە باسی یارییەکەی کرد و وتی،" ئمە بە ڕۆحێتێکی زۆرەوە ئامادەین بۆ ئەم یارییە، و ئێمە ناومان ڕیاڵ مەدریدە کە هەمیشە پاڵێوراوی هەموو شتێکین".
ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە وتیشی،" ئەمشەو هێڵی بەرگریەکەمان ئەرگیان قورس دەبێت لەبەر ئەوەی یانەی مانچستەر سیتی یانەیەکی ڕێکخراون و یاریزانەکانی ئەو یانەیە بە باشی لە یەک تێگەیشتوون".
لە کۆتایی قسەکانیدا ئەربێلوا وتیشی،" کیلیان ئێمباپێ بە زووی چارەسەر وەردەگرێ و مژدەتان پێ دەدەم زوو دەگەڕێتەوە".
PM:01:13:11/03/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه