‌لیڤەرپوڵ بە گەلەتەسەرای دۆڕا و بایرن و ئەتلەتیکۆش تۆتنهام و ئەتەلەنتایان گۆڵباران کرد.

وێستگە سپۆرت-

لە چامپیۆنسلیگ، لیڤەرپوڵ بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە گەلەتەسەرای دۆڕا و بایرنیش بە ئەنجامی گەورە لە ئەتەلەنتای بردەوە، و ئەتلەتیکۆش تۆتنهامی شۆک کرد. 

شەوی ڕابردوو لە یاری چوونی قۆناغی 16 ی چامپیۆنسلیگدا چەند یارییەکی دیکە بەڕێوەچوون.

لە یاری یەکەمی ئەو شەوەدا، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی گەلەتەسەرای تورکی، لە سەرەتاکانی یارییەکەدا گەلەتەسەرای گورزی خۆیان وەشاند و گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، دواتر یارییەکە هاوسەنگییەکی زۆری پێوە بەدی دەکرا و سەرەنجام یارییەکە بەو تاکە گۆڵە بە دۆڕانی لیڤەرپوڵ کۆتایی هات. 

لە یارییەکی تردا، ئەتلەتیکۆ لە ناو یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی تۆتتنهام بووە و هەر لە تایمی یەکەمدا بە چوار گۆڵ یانە ئینگلزییەکەیان شۆک کرد هەرچەندە یاریزانانی تۆتنهامیش لەو تایمەدا گۆڵێکیان تۆمار کرد، وە لە تایمی دووەمدا هەرچەندە کەڵەشێرەکانی لەندەن گۆڵێکی تریان تۆمار کرد، بەڵام کوڕانی سیمیۆنی گۆڵی پێنجەمیان تۆمار کرد و بێ ئومێدیان کردن، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 5-2 لە سودی یانە مەدریدییەکە کۆتایی هات. 

لە یەکێکی تر لە یارییەکانی ئەو شەوەدا، یانەی بایرن مونشن بووە میوانی یانەی ئەتەلەنتا ئیتاڵی، وە توانی بە ئەنجامێکی گەورە و بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لێ بباتەوە و یانە ئیتاڵییەکە هیوا بڕاو بکات. 

بڕیارە یاری گەڕانەوەی ئەم قۆناغە لە 18 ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت. 


AM:10:59:11/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری