بارشەلۆنا نەیتوانی لە نیوکاسڵ بباتەوە و کەوتە داوی یەکسانبوونەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە چامپیۆنسلیگ، یانەی بارشەلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ نیوکاسڵدا بە گۆڵێک یەکسان بوون.
شەوی ڕابردوو لە یاری چوونی قۆناغی 16 ی چامپیۆنسلیگدا، یانەی بارشەلۆنا لە یاریگای ناس جەیمس پارک بووە میوانی نیوکاسڵی ئینگلیزی.
لە تایمی یەکەمدا، کوڕانی خاوەن یاریگا باشتر دەرکەوتن و هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیان دا بەڵام چانس یاوەریان نەبوو نەیانتوانی بەو هەوڵانە گۆڵێک تۆمار بکەن و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
سیناریۆی تایمی دووەمیش بەهەمان شێوە بوو یاریزانانی نیوکاسڵ باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 86 ی یارییەکەدا گۆڵێکیان تۆمار کرد، بەڵام نابژیوان لە دواین چرکە ساتی یارییەکەدا، لێدانێکی سزای بۆ بارشەلۆنا هەژمار کرد و لامین یاماڵیش بە سەرکەوتوانە گۆڵی یەکسانیان پێ تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە 18ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت.
AM:10:47:11/03/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه