ڤینیسیۆس هەموو ئومێدی مەدریدییەکانە بەرامبەر مانچستەر سیتی.
وێستگە سپۆرت-
بەهۆی ئەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید زۆرینەی یاریزانەکانی پێکانە و لە بارو دۆخێکی خراپدایە، هەر بۆتیە ڤینیسۆس ڤجۆنیۆر بووەت تاکە هیوای یانە مەدریدییەکە لە بەرامبەر مانچستەر سیتی.
ڕۆژنامەی ئاس بڵاوی کردۆتەوە، یانەی ڕایڵ مەدرید بۆ ئەو یارییە باوەڕی تەواوەتییان بە ڤینیسیۆس جۆنیۆر هەیە و پێیان وایە کە یاریزانە بەڕازیلییەکە دەتوانێت بەرامبەر مانچستەر سیتی یارییەکەیان بۆ یەکلا بکاتەوە.
ڕۆژنامەکە باسی لەوە کردووە کە ڤینیسیۆس هەمیشە لە قۆناغە هەستیارەکاندا بووەتە فریادڕەس و ڕزگارکەری یانەکەی، وە ئەو یاریزانە لە قۆناغی کرانە دەرەوەی چامپیۆنسلیگدا، تاوەکو ئێستا 20 یاری ئەنجام داوە و لەو ژمارە یارییە توانیویەتی لە 17 یاریاندا بەژداری گۆڵی هەبێت و ڕۆڵێکی کاریگەر بێت لە ئەنجامە باشەکانی ڕیاڵ مەدرید.
وە یانەکە پێیان وایە ئەو یاریزانە لەو پەڕی توانای جەستەی خۆیدایە و دەتوانێت بە باشی زاڵ بێت بەسەر یاریزانانی تیپی بەرامبەر دا .
ڤینی لەم وەرزەی چمپیۆنسلیگدا لەگەڵ یانەکەی لە 10 یاریدا بەژداری کردووە و لەو ژمارە یارییەش توانیویەتی بەژداری لە 7 گۆڵی یەنەکەیدا بکات.
AM:10:38:11/03/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه