‌ڕۆدریگۆ بە سەرکەوتووی نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا.

وێستگە سپۆرت-

دوای ئەوەی ڕۆدریگۆ توشی پێکانێکی سەخت هات لە ئەژنۆیدا، ئەمڕۆ بەسەرکەوتووی نەشتەرگەری بۆ ئەو یاریزانە ئەنجامدرا.

ڕۆدریگۆ لە یاری یانەکەی بەرامبەر خیتافی، توشی پێکانێکی سەخت هات لە ئەژنۆیدا و پزیشکەکانی یانەکە لە پاش پشکنین ڕایان گەیاند کە ڕۆدریگۆ ڕەباتی سەڵیبی ئەژنۆی پچڕاوە و بە نزیکەی ماوەی ساڵێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، لەبەر ئەوەی یاریزانەکە پێویستی بە نەشتەرگەرییە. 

هەر بۆیە ئەمڕۆ یانەی شاهانە ڕایان گەیاند کە ئەمڕۆ بە سەرکەوتووی نەشتەرگەری بۆ ئەو یاریزانە ئەنجام دراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو دا یاریزانەکە دەست بە پرۆسەی چاکبوونەوە دەکات.

یانەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە نەشتەر گەرییەکە بە چاودری دەستەی پزیشکی یانەکە لەگەڵ پزیشکێکی بە توانا و پسپۆڕ لەو بوارەدا کراوە و یاریزانەکە تەندروستی باشە، هەر بۆیە زۆر ناخایەنێت و دەست بە چاکبوونەوەی دەکات. 


PM:05:15:10/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری