‌ئەوەی لامین یاماڵ کردوویەتی، بە مێسی و ڕۆناڵدۆش نەکراوە.

وێستگە سپۆرت-

لامین یاماڵ لە تەمەنی 18 ساڵیدا، گۆڵی ژمارە 50 ی تۆمارکرد، کە ئەوە بە مێسی و ڕۆناڵدۆش نەکراوە.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لامین یاماڵ گۆڵیکی بۆ یانەکەی تۆمار کردوو سێ خاڵ گرنگی بۆ یانەکەی دەستەبەر کرد، لە هەمان کاتدا ڕیکۆردێکی نوێی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد، ئەویس ئەوەبوو کە ئەوە گۆڵی 50 یەمی کاروانی وەرزش یاریزانەکە بووە. 

لامین یاماڵ لە تەمەنی 18 ساڵیدا گەیشتووە بەو ژمارە گۆڵە، کە بە مێسی و ڕۆناڵدۆش ئەو کارە ئەنجام نەدراوە، لەبەر ئەوەی مێسی لە تەمەنی 20 ساڵیدا گەیشتووە بە 50 گۆڵ و ڕۆناڵدۆش لە تەمەنی 21 ساڵیدا ئەو کارەی ئەنجام داوە. 

لامین ئەو 50 گۆڵەی کە تۆماری کردووە 44 گۆڵی لەگەڵ یانەی بارشەلۆنا بووە و 6 گۆڵیش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیادا تۆمار کردووە. 


PM:12:51:08/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری