ئینتەر میامی بە سەرکردایەتی مێسی بردنەوەیەکی گرنگی بەدەستهێنا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئەمریکی، یانەی ئینتەر میامی توانی لە دی سی یونایتد بەرێتەوە و بچێتە پلەکانی پێشەەی ڕیزبەندی خولەکە.
لە درێژەی یارییەکانی خولی ئەمەریکی و لە هەفتەی سێیەمدا یانەی ئینتەر میامی بووە میوانی دی سی یونایتد.
لە تایمی یەکەمدا مێسی و هاوڕێکانی باشتر دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 17 و 27 لە ڕێگای مێسی و دیپاوڵەوە دوو گۆڵیان تۆمار کرد و ئەو تایمە بەو دوو گۆڵە لە سوودی ئینتەر میامی کۆتایی هات.
سیناریۆی تایمی دووەم جیاواز بوو کاتێکی یاریزانانی دی سی کۆنترۆڵی یاریگایان خستبوویەوە دەستی خۆیان و لە خولەکی 75 دا گۆڵێکیان تۆمار کرد بەڵام یارییەکە تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە و سەرەنجام ئینتەر میامی بە ئەنجامی 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە دیسی بردەوە.
بەو بردنەوەیەش ئینتەر میامی خاڵەکانی بوو بە 6 خاڵ و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە.
AM:11:19:08/03/2026
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه