‌هانسی فلیک"بردنەوەیەکی قورسمان بەدەستهێنا".

وێستگە سپۆرت-

هانسی فلیک لە دوای یارییەکە بۆ میدیاکان دوا و باسی بردنەوە قورسەکەیانی کرد. 

هانسی فلیکی ڕاهێنەری بارشەلۆنا لە پاش بردنەوەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو وتی،" بردنەوەمان لە ناو سانمامێسدا زۆر قورس بوو، یاریزانەکانم زۆر هەوڵیان دا و بە تیم ماندووبوون تا ئامانجەکەمان بەدەستهێنا کە سێ خاڵەکە بوو".

هانسی فلیک ستایشی ئاستی پێدری کرد و وتی،" هەر کاتێک پێدری لە ناو یاریگایە، یاری کردنی تیمەکە باشتر و ڕێکخراوتر دەبێت، ئەو یاریزانێکی نایابە". 

ڕاهێنەرەکە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی،' لامین یاماڵ گۆڵێکی گرنگ و نایابی بەخشی بە تیمەکە و ئەو هەمیشە کاری جیاوازی لی چاوەڕوان دەکرێت، وە تاکە هۆکار بۆ خراپ مامەڵە کردنی ئەم دواییانەی فێران تۆرێسیش ئەوەیە کە یاریزانەکە باوەڕی بە خۆی کەم بووەتەوە، ئومێدەکەم خۆی زوو لەو بارودۆخە ڕزگار بکات".


AM:11:11:08/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری