یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بارودۆخێکی خراپدایە و بێ ئومێدییەکی زۆر ڕووی لە یانەکە کردووە.
وێستگە سپۆرت-
سەقامگیری ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید تێکچووە و یاریزانانی یانەکە ئومێدیان بە ڕاهێنەری یانەکە نەماوە.
پێگەی کادینا سێر ئەوەی ئاشکرا کردووە، لە پاش دۆڕانەکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر خیتافی یانەکە و ژووری جلگۆڕینەکەی لە بارودۆخێکی سەختدایە و سەقامگیری یانەکە تێکچووە.
پێگەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە زۆرینەی یاریزانەکان باوەڕیان بە ئەربێلوای ڕاهێنەری یانەکە نەماوە و بە بێ ئەزموون و بێ پلان ڕاهێنەرەکە ناو دەبەن.
کادینا سێر ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە ئستا قسەکانی ئەربێلوا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر یاریزانەکان نەماوە و زۆرینەی یاریریزانەکان متمانەیان بە پلان و تاکتیک و شێوازی مەشقدانی ئەو ڕاهێنەرەش نییە.
PM:09:46:06/03/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه