‌ئاربێلوای” تاکە شتێک کە گرنگی پێ دەدەم یاری سبەنێیە، وە تەنها گرنگی بەوەش دەدەم”.

وێستگە سپۆرت-

ئەربێلوای ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئاماژە بەوە دەکات " ئێمە ئێستا تەنها 4 خاڵ لە دوای پێشەنگییەکەوەین نەک 18 خاڵ ".

بڕیارە سبەینی لە چوارچێوەی یارییەکانی لالیگادا ، یانەی ڕیاڵ مەدرید ببێتە میوانی سێڵتاڤیگۆ. 

بەر لە یارییەکە ئەربێلوای ڕاهێنەری یانەی شاهانە لیدوانی بۆ دەزگاکان داو وتی،”ئێمە لە یاری سبەینێ بۆ سێ خاڵی یارییەکە دەجەنگین و هێشتا ئەگونجێت کێبڕکێی نازناوەکە بکەین لەبەر ئەوەی ئیستا جیاوازیمان لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگدا تەنها 4 خالە نەک 18 خاڵ”.

دەربارەی مانەوەی ڕاهێنەرەکە لە کۆتای وەرزدا پرسیار ئاراستەی ئەربێلوا کرا و ڕاهێنەرەکە لە وەڵامدا وتی،”ڕاستگۆ بم لەگەڵتان لە ئێستادا تەنها بیرم لای یارییەکەی سبەینێیە و گرنگی بە هیچ شتێکی تر نادەم، وە قسەکردنیش دەربارەی کۆتاییەکان لە ئیستادا کاری ئێمە نییە”.

لە کۆتایدا ئەربێلوا دەربارەی ئامادە بوون و نەبوونی یاریزانەکانی وتی،” جارێ دیار نییە کە ئەلابا دەتوانێت یاری بکات یاخود نا، بەڵام ئەسێنسۆ ئامادە دەبێت، وە بارودۆخی ئێمباپێش ڕۆژ بە ڕۆژ بۆ باشتر دەڕوات و من بەردەوام پەیوەندیم هەیە لەگەڵیدا”.


PM:01:42:05/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری