‌مایکل کاریک “هەندێک کات تۆ لە تۆپی پێدا چارەنوست ئەوە دەبێت یارییەک بدۆڕێنیت”.

وێستگە سپۆرت-

مایکل کاریک لە دوای زنجیرەیەکی بردنەوە لەگەڵ مانچستەر یونایتد، وەستێنرا و ڕاهێنەرەکە وتی” لەم دۆڕانەوە فێر دەبین”.


لە پاش دۆڕانەکەی شەوی ڕابردووی مانچستەر یونایتد مایکل کاریکی ڕاهێنەری وتی”ئێمە دەتوانین وەک تیمێک باشتر بین. ئەمە وانەیەک بوو بۆ ئێمە، لە هەندێک کاتدا چارەنووسمان ئەوە بوو کە یارییەکی تۆپی پێ بدۆڕێنین."


ڕاهێنەرەکە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی "ئێمە زنجیرەیەک ئەنجامی باشمان بەدەستهێناوە، گەیشتوویەنەتە پێگەیەکی باش لە خولەکەش، بۆیە ئەمە یەک یارییە و بەدڵنیاییەوە لێی فێردەبین. لە پێناو باشتر بوونمان."

مانچستەر یونایتد لە ئیستادا خاوەنی 51 خاڵە و لە پلەی سێیەنی ڕیزبەندی خولەکەدایە.


PM:12:10:05/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری