مانچستەر یونایتد نەیتوانی لە نیوکاسڵ بەرێتەوە و مایکل کاریکیش وەستێنرا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی 2-1 بە نیوکساڵ دۆڕا و زنجیرەی ئەنجامە باشەکانی مایکل کاریکیش وەستێنرا.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 30 پرێمەرلیگدا، یانەی مانچستەر یونایتد بووە میوانی یانەی نیوکاسڵ.
لە سەرەتای یارییەکەوە هەردولا بە بەێزی دەرکەوتن و بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر، وە لە خولەکی 1+45 دا ناوبژیوان یاریزانێکی نیوکاسڵی بە کارتی سوور کردە دەرەوە، وە لە خولەکی 6+45 دا نیوکاسڵ گۆڵێ یەکەمیان بە لێدانی سزا تۆمار کرد هەر لە پش کۆتایی هاتنی ئەو تایمە کاسمێرۆ بە لێدانی سەر ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، وە ئەو تایمە بە یەکسانی و بە گۆلێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا هەردوولا بەردەوام بوون لە هەوڵدان بۆ تۆمار کردنی گۆڵ، بەڵام لە دواین چرکە ساتەکانی ئەو تایمەدە نیوکاسڵ سەرکەوتوو بون و گۆڵی دووەم و بردنەوەیان تۆمار کرد، وە سەرەنجام یارییەکە بە بردنەوەی نیوکاسڵ کۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش، یانەی نیوکاسڵ زنجیرەی ئەنجامە باشەکانی مایکل کاریکی ڕاهینەری مانچستەر یونایتدیان ڕاگرت کە ئەو ڕاهێنەرە لە پاس ئەوەی ببو بە ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکانی 7 یاری سەرپەرشتی یەنەکەی کردبوو هیچ لەو یارییانە نەدۆڕابوو، بەڵام نیوکاسڵ ڕای گرت.
جێی ئاماژەیە مان چستەر یونایتد ئێستا خاوەنی 51 خاڵە و لە پلەی سێیەمی خولەکەدایە و نیوکاسڵیش بە 39 خاڵەوە پلەی دوانزەیەمی خولەکەی گرتووە.
AM:10:57:05/03/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه