ڕاهێنەری وێستهام یاری جیمی لە ئاداما تراورێ قەدەغەکردووە.
وێستگە سپۆرت-
نونۆ سانتۆسی ڕاهێنەری وێستهامی یاری بەرزکردنەوەی قورسای لە تراورێ ی یاریزانی یانەکەی قەدەغەکردووە و یاریزانەکە دەبێت چیتر تەنها ڕاهێنانی توانا جەستەییەکان بکات.
نۆنۆ سانتۆسی ڕاهێنەری وێستهامی ئینگلیزی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکا ئاماژەی بەوە کردووە، کە پێکهاتەی جەستەیی تراۆری سەرسوڕهێنەرە، بەڵام پێویستە لە بەرزکردنەوەی قورسایی دوور بکەوێتەوە و تەنها بە مەشقە خۆپارێزییەکان لە ناو هۆڵەکەدا سەرقاڵبێت
هەر بۆیە ڕاهێنەرەکە لە نوێترین بڕیاریدا، یاری لەشجاونی و بەرزکردنەوەی لە ئاداما تراورێی یاریزانی ئیسپانی و یانەکەی قەدەغە کردووە و بەو یاریزانەی وتووە کە ئەگەر لەمە زیاتر جەستەی گەورە بکات، ئەو کات زەرەر لە تواناکانی دەدات لە یاری تۆپی پێدا.
ڕاهێنەرەکە ئەوەشی بە یاریزانەکە وتووە کە چیتر دەبێت تەنها ڕاهێنانی توانا جەستەییەکان و ڕاهێنانە خۆ پارێزییەکان بکات نەک بەرزکردنەوەی قورسایی.
AM:11:18:04/03/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه