‌بارشەلۆنا لە یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ گورزی کوشندەی بەرکەوت.

وێستگە سپۆرت-

یانەی بارشەلۆنا لە یارییەکەی دژ بە ئەتلەتیکۆ مەدرید، دوو یاریزانی گرنگی یانەکە توشی پێکان بوون و ماوەی دوورکەوتنەوەکەیان دیار نییە. 

شەوی ڕابردوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا، یانەی بارشەلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە. 

لە خولەکی 13 ی یارییەکەدا جول کۆندی بەرگریکاری یانەکە توشی پێکان هات و یاریگای بە جێهێشت و باڵدێ هاتە جێگای. 
وە لە خولەکی 71 یشدا ئەلیخاندرۆ باڵدێش توشی پێکان هات و یاریگای بە جێهێشت. 

بە پێی پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە هەردوو یاریزانەکە پاسولکەی بەشی پشتەوەی ڕانیان ئازاری پێگەیشتووە. 

وە پێگەی کادینا سێریش بڵاوی کردووەتەوە کە ئەمڕۆ پشکنینی تەواوەتیان بۆ ئەنجام دەدرێت و ماوەی دوور کەوتنەوەیان دیاری دەکرێت.

بەمەش بارشەلۆنا گورزێکی کوشندەی بەرکەوت لەبەر ئەوەی هانسی فلیکی ڕاهێنەر تەنها چەند بەرگریکارێکی کەمی لەبەردەست و ئامادە دەبێت بۆ یارییەکانی داهاتووی یانەکە. 


AM:11:07:04/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری