‌بەرشەلۆنا لە ئەتلەتیکۆی بردەوە، بەڵام لە جامی شا کرایە دەرەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە جامی شای ئیسپانیا، بارشەلۆنا توانی بە ئەنجامی 3-0 لە ئەتلەتیکۆ بەرێتەوە بەڵام نەیتوانی سەرکەوێت بۆ یاری کۆتای جامی شای ئیسپانیا. 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتای جامی شا و لە یاری گەڕانەوەدا، یانەی بارشەلۆنا میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدریدی کرد. 

لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی بارشەلۆنا باشتر دەرکەوتن و بە هێرشبردن یارییەکەیان دەست پێکرد تاوەکو لە خولەکی 29 دا گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، لە دوا ساتەکانی ئەو تایمەدا ڕافینهاش بە لیدانی سزا یانەکەی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم و ئەو تایمە بەو دوو گۆڵە کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمیشدا یارییەکە بە هەمان سیناریۆ بەردەوام بوو یاریزانانی بارشەلۆنا لە خولەکی 72 گۆڵێکی تریان تۆمار کرد و لە ڕیمۆنتادا نزیک بوونەوە، بەڵام دیگۆ سیمیۆنی چەند گۆڕانکارییەکی کرد و یارییەکەی کردە شیوازی بەرگری کردن هەر بۆیا یارییەکە تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە .

سەرەنجام بارشەلۆنا ئەم یارییەی بردەوە بەڵام بە ئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە بارشەلۆنا ماڵئاوایی لە جامی شای ئیسپانیا کرد و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش چووە یاری کۆتایی.


AM:10:50:04/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری