هەلبژاردەی ئێران لە مۆندیالی 2026 ئەکشێتەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە دوای ئەو جەنگەی لە نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرایلدا ڕوویدا، ئەگەری هەیە هەڵبژاردەی ئێران بەژداری مۆندیالی 2026 نەکات.
مەهدی تاج سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێرانی ئاشکرای کردووە، ئەاتەمە هەبژاردەکەمان لەم ساڵدا بچێتە ئەمەریکا و بەژداری لە مۆندیال بکات کە بڕیارە لەو وڵاتە بەڕێوە بچێت.
هەر سەبارەت بە بەژداری نەکردنی هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیال ئەگەرێکی دیکە هەیە، ئەویش ئەوەیە کە گەر ئێران خۆیشی نەکشێتەوە، ئەو فیفا لە ژێر سایەی داواکاری ئەمریکا و ئیسرائیل دا هەڵبژاردەی ئێرانیش هاوشێوەی هەبژاردەی ڕووسیا لە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان سڕ بکات بەو شێوەیەش ئێران ناتوانێت بەژداری لەو مۆندیالەدا بکات.
وە لە ئەگەری بەژداری نەکردنی هەڵبژاردەی ئێران لەو مۆندیالەدا، نزیکترین ناو بۆ شوێنگرتنەوەی هەڵبژاردەی عێراقە لەبەر ئەوەی بە پێی یاساکانی فیفا، ئەبێت هەڵبژاردەیەکی کیشوەری ئاسیا شوێنی بگرێتەوە و لە ڕیزبەندییەکەشدا لە سەروو هەموو هەڵبژاردەکانی پاشکۆی ئەو مۆندیالەدا بێت.
PM:02:41:02/03/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه