ئینتەر میامی بردنەوەی بەدەستهێنا و مێسیش نزیک بوویەوە لە شکاندنی ڕیکۆردێک.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئەمریکی، ئینتەر میامی لە ئۆرلاندۆ سیتی بردەوە و مێسیش دوو گۆڵی تۆمارکرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی ئەمریکیدا، ئینتەر میامی میوانداری ئۆرلاندۆ سیتی کرد.
یاریزانانی ئینتەر میامی لە سەرەتاوە خراپتر دەرکەوتن و یانەی میوان دەستپێشخەر بوون لە تۆمار کردنی گۆڵ و لە خولەکەکانی 19 و 24 دا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و ئەو تایمە بەو دوو گۆڵە لە سوودی ئۆرلاندۆ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا مێسی و هاوڕێکانی باشتر دەرکەوتن و کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو، وە لە خولەکەکانی 49 و 57 و 85 و 90 دا چوار گۆڵیان تۆمار کرد کە دوو لە گۆڵەکانی لیۆ مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانەکە تۆمار کرد، وە سەرەنجام یارییەکە بە چوارگۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی ئینتەر میامی کۆتایی هات.
لێ مێسی یەکێک لە گۆڵەکانی بە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆمار کرد، کە ئەوە گۆڵی ژمارە 70 ی یاریزانەکە بوو بەو شێوازە و تەنها 8 گۆڵی تر بە لێدانی ڕاستەوخۆی تۆمار بکات پێش جونینۆ دەکەوێت و دەبێتە تاکە یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا کە زۆرترین گۆڵت بە لێدانە ڕاستەوخۆکان تۆمارکردبێت.
ئینتەر میامی بە بردنەوەیەکی لە ئێستادا تەنها سێ خاڵی هەیە و لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە.
AM:11:02:02/03/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه