‌ڤینیسۆس دڵخۆشە و دەیەوێت بەرەوپێشچوون لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدا بکات.

وێستگە سپۆرت-

ڤینیسۆس جۆنیۆری ئەستیرەی ڕیاڵ مەدەید لە ئیستادا لەگەڵ یانەکە دڵخۆشە و هەستی بەوە کردووە کە یەکێکە لە گرنگترین یاریزانەکانی یانەکە و دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە، لە دوای ئەوەی ڤینیسۆس گەڕاوەتەوە سەر ئاستە بەرزەکەی جارانی و لە دواین یارییەکانی یانەکەی توانیویەتی کاریگەری باش لەسەر ئەنجامی یارییەکە دا بنێت، ڤینی دەیەوێت بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکات لەگەڵ یانەکە. 

ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، کە ڤینی لە ئستادا هەست بە گرنگی خۆی دەکات لە پێکهاتەی سەرەکی و تێگەشتووە لەوەی کە چەنێک یاریزانێکی گرنگە لە لای ڕاهێنەر و لە پلانەکانیدا، هەر بۆیە ئەوە وای لێ کردووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە یاریزانەکە لە سەردەمی ڕاهێنەرایەتی ئەڵۆنسۆدا لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرەدا هەستی بە ئاسوودەیی نەدەکرد و مەرجی قورسی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید دا دەنا لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدا بەڵام لە ئێستادا ئامادەیی دەربڕیوە کە لە هەندێک مەرج لە گرێبەستەکەی خۆشبێت لە پێناو نوێکردنەوەی. 
 
ڤینیسۆس لە دواین 5 یاری یانەکەدا 5 گۆڵی تۆمار کردووە و یەکێکە لە گرنگترین یاریزانەکان لە پێکهاتە و پلانەکانی ئەربێلوادا.


PM:01:42:01/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری