‌گواردیۆلا بەردەوامە لە نواندنی هەڵوێستە مرۆییەکانی.

وێستگە سپۆرت-

پێپ گواردیۆلا جارێکی تر هەڵوێستێکی مرۆیی گەورەی نواند و بەرگری لە یاریزانە مسولمانەکان کرد. 

شەوی ڕابردوو لە یاری نێوان مانچستەر سیتی و لیدز یونایتددا، ناوبژیوان بۆ چەند خولەکێکی یارییەکەی ڕاگرت تاوەکو یاریزانە مسوڵمانەکان ئیفتار بکەنەوە و ڕۆژووەکانیان بشکێنن، بەڵام هاندەرانی لیدز یونایتد لەو کاتەدا بە فیکەی ناڕازی و وتافی سوکایەتی کردن دژ بە ڕاگرتنی یارییەکە و یاریزانە مسوڵمانەکان وەستانەوە. 

پیپ گواردیۆلا دەربارەی ئەم کارەی هاندەرانی ئەو یانەیە وتی، "ئەمە جیهانێکی مۆدێرنە، بەڵام دەبێت ڕێز لە هەموو ئاینێک بگرین، لە جیاوازییەکان کە ئەوەش گەوهەری شتەکانە، فیدراسیۆنی وڵاتەکە خۆی ئاماژەی بەوە داوە کە چەند خولەکێک یارییەکە لە پێناو یاریزانە مسوڵمانەکان ڕادەگیرێت هەتا ئیفتار دەکەنەوە، ئیتر تێناگەم ئەو کردەوەی یاریگا چییە؟".

لە ساڵی 2021 بەدواوە فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگلیزی بڕیاری داوە کە هەمیشە لە کاتی ڕەمەزاندا دەبێت ئەو یارییەی دەکەوێتە کاتی ئیفتار، لە پێناو یاریزانە مسوڵمانەکان چەند خولەکێک یارییەکە ڕابگیرێت. 


AM:11:22:01/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری