لیڤەرپوڵ بردنەوەیەکی تری بەدەستهێنا و مان سیتیش لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلیزی، لیڤەرپوڵ بە ئەنجامێکی گەورە لە وێستهامی بردەوە و مانچستەر سیتیش بە زەحمەت سێ خاڵی یارییەکەی لە لیدز وەرگرت.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی هەفتەی 28 ی پرێمەرلیگدا چەند یارییەک بەڕێوەچوون.
لە یاری یەکەمدا یانەی لیڤەرپوڵ لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی وێستهامی کرد، بەڵام کوڕانی ئارنی سڵۆت هەر لە سەرەتای یارییەکەوە تا کۆتایی باش دەرکەوتن و باڵادەستی خۆیان بەسەر یارییەکەدا سەلماندبوو، وە سەرەنجام توانیان بە ئەنجامی 5-2 یارییەکە ببەنەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنن.
لە یەکێکی تر لە یارییەکاندا، یانەی مانچستەر سیتی بووە میوانی لیدز یونایتد، تا ڕادەیەکی هاوسەنگی بە یارییەکەوە دەبینرا و کوڕانی گواردیۆلا لە سەرەنجامی هەموو هێرشەکانیاندا نەیاندەتوانی گۆڵی یانەی میواندار بهەژێنن لە دواین چرکە ساتەکانی تایمی یەکەمدا سیمینۆ گۆڵی یەکەمی بۆ مان سیتی تۆمار کرد، وە سیناریۆی تایمی دووەمیش بەو هاوسەنگییەوە بەردەوام بوو تا سەرەنجام یانە شین پۆشەکەی مانچستەر بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەیان بردەوە.
بەو ئەنجامانەش مان سیتی خاوەنی 59 خاڵە و لە پلەی دووەمدایە و لیڤەرپوڵیش 48 خاڵی هەیە و پلەی ێنجەمی ڕیزبەندی خولەکەیە.
AM:10:59:01/03/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه