ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاندراوێکی لەسەر بارودۆخی پێکانەکەی ئەسێنسۆ بڵاوکردەوە.
وێستگە سپۆرت-
پزیشکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەسێنسۆیان ڕاگەیاند بەڵام ماوەی دوورکەوتنەوەکەیان دیار نەکرد.
دوای ئەوەی ڕائول ئەسێنسۆ لە یاری یانەکەی بەرامبەر بەنفیکا لە بەرکەوتەیەکی تونددا لەگەڵ کاماڤینکا نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و یاریگای بە جێهێشت، دەستەی پزیشکی یانەکە لە ڕاگەیاندراوێکیدا بڵاویان کردەوە، کە ئەو یاریزانە توشی پێکان بووە لە ملیدا، بەڵام لە ئێستادا نەخۆشخانەی بە جێ هێشتووە و تەندروستی جێگیرە.
پزیشکانی یانەکە ئەوەشیان ئاماژە پێ کردووە کە یاریزانەکە پێکانەکەی ئاسانترە لەوەی چاوەڕوانی بوون، بەڵام لە ئێستادا پێویستی بە پشودانێکی زۆرە و ماوەی دوورکەوتنەکەی دیار نییە.
لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئێمە هەموو چوودێرییەکی پزیشکی یاریزانەکە دەکەین و تا بە تەواوی چاک دەبێتەوە سەرکێشی بە پێکانی یاریزانەکەوە ناکەین.
PM:07:33:27/02/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه