یانەیەکی ئینگلیزی دەیەوێت ڕۆناڵدۆ بگەڕێنێتەوە ئەوروپا.
وێستگە سپۆرت-
یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت لەم هاوینەدا ڕۆناڵدۆ بگوازێتەوە ڕیزەکانی و ئامادەیە هەموو مەرجەکانی یانەی نەسر بۆ دەست بەردار بوون لەو یاریزانە قبوڵ بکات.
پێگەی فتبۆڵ ئینسایدەر لە نوێترین هەواڵیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئیدارەی یانەی چێڵسی چاودری بارودۆخی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسر دەکات و دەیانەوێت لەم هاوینەدا ئەو یاریزانە بگەڕێننەوە ئەوروپا.
پێگەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت جیاواز لەوەی کە سوود لەم یاریزانە و ئەزموونەکەی وەر بگرێت، لە ڕووی بازارگانی و زیادکردنی فرۆشەوە سودی لێ ببینێت.
ڕۆناڵدۆ لە ناوەڕاستی ئەم وەرزەدا توڕەبوونی خۆی دەربڕی دژ بە سندوقی وەبەرهێنانی سعودی و ئیدارەی یانەکەی و نا ئاسوودەی خۆی دەربڕی هەر بۆیە دوور نییە یاریزانەکە بەو بۆندەی چێڵسی ڕازی نەبێت و وەرزی داهاتوو لە ئەوروپا یاری بکات.
PM:01:56:26/02/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه