ئەتەلەنتا بردیەوە و گەلەتەسەرای و پاریس سانجرمانیش دوو یانەی تری قۆناغی 16ن
وێستگە سپۆرت-
لە چامپیۆنسلیگ، ئەتەلەنتا ڕیمۆنتادای بەسەر دۆرتمۆنددا کرد و پاریس لە مۆناکۆی هاونیشتیمانی بردەوە و گەلەتەسەرایش بە بردنەوە لە یۆڤانتۆس خۆیان گەیاندە قۆناغی 16 ی پاڵەوانییەتییەکە.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی گەڕانەوەی پلەی ئۆفی چامپیۆنسلیگدا چەند یارییەکی دیکە ئەنجام دران و ناسنامەی سێ یانەی تری قۆناغی 16 ئاشکرا بوون.
لە یەکێک لە یارییەکاندا یانەی ئەتەلەنتا لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری دۆرتمۆندی ئەڵمانی کرد، یاری چوونی نێوانیان بە ئەنجامی
2-0 لە سودی یانە ئەڵمانییەکە کۆتایی هاتبوو، بەڵام یانەی ئەتەلەنتا لەم یارییەدا باشتر دەرکەوتن و هەموو هێزی خۆیان خستە گەڕ وە توانیان یاری گەڕانەوە بە ئەنجامی 4-1 لە دۆرتمۆند ببەنەوە، واتا بە ئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە ئەتەلەنتا بە ئەنجامی 4-3 سەرکەوت بەسەر بروسیا دۆرتمۆنددا و خۆی گەیاندە قۆناغی 16 ی پالەوانییەتییەکە.
لە یارییەکی تردا یانەی یۆڤانتۆس میوانداری گەلەتەسەرای تورکی کرد، یانەی یۆڤانتۆس یاری یەکەمی بە ئەنجامێکی گەورە بە گەلەتەسەرای دۆڕاندبوو، هەرچەندە ئەم یارییەی بە ئەنجامی 3-2 بردەوە، بەڵام بە ئەنجامی یاری چوون و هاتن 7-5بە گەلەتەسەرای دۆڕا و یانە تورکییەکە سەرکەوت بۆ قۆناغی 16.
لە کۆتا یاری پلەی ئۆفدا، یانەی پاەیس سانجێرمان میوانداری مۆناکۆی هاونیشتیمانی کرد، هەرچەندە ئەم یارییەیان 2-2 بە یەکسانی کۆتای هات، بەڵام یانە پاریسییەکە، بە ئەنجامی یاری چوون و هاتن 5-4 یارییەکەی لە مۆناکۆ بردەوە و سەرکەوت نۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانییەتییەکە.
واتا هەر یەکە لە یانەکانی پاریس سانجێرمان و گەلەتەسەرای و ئەتەلەنتا، بوون بە سێیانەی تر کە لە قۆناغی 16 پاڵەوانییەتییەکەدا دەبن.
بڕیارە ڕۆژی هەینی تیروپشکی قۆناغی 16 ی پاڵەوانییەتییەکە بەڕێوە بچێت.
AM:11:18:26/02/2026
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه