ڕیاڵ مەدرید لە بەنفیکای بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16.
وێستگە سپۆرت-
لە چامپیۆنسلیگ، ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 2-1 یاری گەڕانەوەی لە بەنفیکای بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی 16 ی پاڵەوانییەتییەکە.
شەوی ڕابردوو لە یاری گەڕانەوەی پلەی ئۆفی چامپیۆنسلیگدا، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری بەنفیکای پرتوگالی کرد.
لە سەرەتای تایمی یەکەمدا یاریزانانی بەنفیکا باشتر دەرکەوتن و چەند هەوڵێکیاندا بۆ تۆمار کردنی گۆڵ وە لە خولەکی 14 گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، دواتر یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوە کەشی یارییەکە و تەنها پاش دوو خولەک و لە خولەکی 16 دا چوامینی ئەنجامەکەی بۆ ڕیاڵ مەدرید یەکسان کردەوە و ئەو تایمە بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتای هات.
لە تایمی دووەمدا هاوسەنگی بە یارییەکەوە دیاربوو هەردوولا هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام ڤینیسۆس لە خولەەکی 80 دووبارە گەشتەو سەر گۆڵی بەنفیکا و گۆڵی دووەمی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمار کرد، ئەوە لە کاتێکدا ڕیاڵ مەدرید یاری یەکەمی بە ئەنجامی 1-0 لە بەنفیکا بردبوویەوە، واتا یانەی شاهانە بە ئەنجامی یارییەکانی چوون و گەڕانەوە 3-1 لە بەنفیکای بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی 16.
بڕیارە سبەنێ ڕۆژی هەینی، تیروپشکی ئەو قۆناغە ئەنجام بدرێت.
AM:11:02:26/02/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه